بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، سوپای ڕژێمی زایۆنی هۆشداریی بەپەلەی چۆڵکردنی ١٣ گوند و ناوچەی باشووری لوبنانی بڵاو کردەوە و داوای لە دانیشتووانی ئەو گوندانە کرد کە بچنە باکووری ڕووباری زەهرانی.
هەروەها سوپای داگیرکەری زایۆنی هۆشداری چۆڵکردنی بۆ ٢٩ گوند و ناوچەی نەباتیە و سیدۆن دەرکردووە.
ئەم هۆشدارییەی ئیسرائیل بۆ چۆڵکردن له هەمان کاتدا دێت که هێرشه زایۆنیستەکان بۆ سەر باشووری لوبنان چڕتر بووەتەوه و هێرشه تۆپخانەکانی ڕژیم له چەند کاتژمێری ڕابردوودا ناوچه ی بورغس له حه سبیایان کرده ئامانج. پێش ئەوە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ناوچەی فارونیان لە بنت جبەیل بۆردومان کرد.
Your Comment